هەولێر-INA
ئەمرۆشەممە ،بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دەستگیر کردنی دوو یوتوبەری نێو لەسۆسیال میدیا راگەیاند کە تۆمەتبارن هەڵدانەخوارەوەی ژنێک لەشوقەیەک.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لەبەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- دوای ئەوەی لەڕۆژی 2023/11/17 ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی ئافرەتێک لەشوقەکانی اسکان ڕویدا،لەلایەن هێزەکانمان لە(بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر)دەست بەئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کراو دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار بەناوەکانی(ف ، ز ، ص)و(م ، أ ، ع) دەستگیرکران.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش ڕوونکراوەتەوە ، کە لەلێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتوە ، کە هەردوو تۆمەتبار لەگەل ئەو ئافرەتە لەژێر کاریگەری مادە کحولیەکان لەکاتژمێر حەوتی بەیانی کێشە لەگەڵ ئەو ئافرەتە دروست بوە و دواتر لەلایەن یەکێک لەتۆمەتبارەکان ئەو ئافرەتە لەشوقەکە خراوەتە خوارە و بەسەختی بریندار بوە، لەئێستادا ئەو ئافرەتە لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێری دایەو لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە