نوێنەری سەید سیستانی: خوێندکارانی زانکۆ پڕۆژەی داهاتووی عێراقن

ناوخۆ
  • 18-11-2023, 20:35
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمرۆ شەممە"سەید ئەحمەد سافی" نوێنەری مەرجیعیەتی باڵا  رایگەیاند :-کە خوێندکارانی زانکۆ پڕۆژەی داهاتووی عێراقن.
    سەید "ئەحمەد سافی" نوێنەری مەرجعیەتی باڵا،لە وتارێکدا رایگەیاند :خوێندکارانی زانکۆ پڕۆژەی داهاتووی عێراقن،و ئەوانەن کە دەبێت پشت بە وزە و توانای زانستیان ببسترێت بۆ خزمەتکردنی ئەم وڵاتە .
    وتیشی: پیرۆزبایی لە مامۆستایان دەکەم بەبۆنەی دەرچوونی ئەو  وەجبە باشەی نەوەکانمان ، داواش لە خودای مەزن دەکەین هەوڵەکانتان هەمیشە بەرهەمدار بێت، هەروەها پیرۆزبایی لە کەسوکاری ئەو خوێندکارانە دەکەم کە هەموو هەوڵێکیان لە توانای خۆیاندا داوە بۆ بینینی ئەم ساتە.
    نوێنەری مەرجعیەتی باڵا ووتیشی :- ئێمە زۆر پێمان خۆشە  ئەم خۆشییە لەگەڵ ئێوەدا بەشی بکەین، هەروەها خۆشحاڵ دەبین کاتێک دەبینین ئەم وزە گەورانە شەو و ڕۆژ بەردەوامن بەمەبەستی گەڕان بە دوای زانستدا، لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە کە بتانپارێزێت و رێگات چاکەتان  نیشان بدات.
    لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی :- دڵخۆشترین کاتم ئەوەیە ، کە کاتێک لەگەڵ چینێکی هۆشیار قسە دەکەم کە هەڵگری خەم و داهاتووە.
    سەید "سافی" نوێنەری مەرجعیەتی باڵا،ڕایگەیاند:- کە مەزارگەی عەباسی چەند مانگێکە کاریان کردووە بۆ ئامادەکاری بۆ ئەم مەراسیمە،بۆ ئەو خوێندکارە خۆشەویستانە کە دوای نزیکبوونەوەی کۆتایی گەشتە پەروەردەییەکەیان دەست بە کار دەکەن ، و هیوادارین کە ئەوان بە ڕادەیەکی پێویست بەرپرسیار بن و ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان بپارێزن، و ئەوەش یەکێک بێت لە ئەولەویەتەکانیان بۆ خزمەتکردنی ئەم وڵاتە بە هەموو وزەی زانستی و پراکتیکییەوە.