وەزیری ناوخۆ : هەرکەسێک هەوڵی شێواندنی ئاسایش و ترساندنی هاووڵاتیان بدات لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت

ئەمنی
  • 18-11-2023, 20:33
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"عەبدولئەمیر شەمەری " وەزیری ناوخۆ،جەختی لە سەپاندنی شکۆی دەوڵەت کردەوە لە جێبەجێکردنی یاسا، هەروەک ڕێنماییدا لەوەی کە هەر کەسێک هەوڵی شێواندنی ئاسایش و ترساندنی هاووڵاتیان بدات لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت.
    لە بەیاننامەیەکی وەزارەت،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- ئەمرۆ "عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،سەرۆکایەتی کۆنفرانسێکی ئەمنی فراوانکراوی کرد،کە بە ئامادەبوونی بریکارەکانی وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندە و ئەفسەرانی پۆلیسی پارێزگاکانی (بەسرە و میسان و زیقار و موسەننا) لەگەڵ ژمارەیەک بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری بەڕێوەچوو.
    بەپێی بەیاننامەکە،وەزیری ناوخۆ جەختی لەوە کردووەتەوە،کە پێویستە کاری ئەمنی جددیتر و پرۆفیشناڵتر بکرێت،ولێپرسینەوەی زیاتری لە هەر کەسێک بکرێت کە هەوڵی دەستکاریکردنی ئاسایش و ترساندنی هاووڵاتیان دەدات، جەختیشی لە سەپاندنی شکۆی دەوڵەت و یاسا کردەوە،هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەر ئەفسەرێک کە کارەکانی بەباشی ئەنجام نەدات، ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر.