بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە ،فەریقی یەکەم "قەیس محەممەداوی" جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان،جەختی لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان کردەوە.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکان لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ فەریقی یەکەم"قەیس محەممەداوی" جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ، بە ئامانجی ئاگاداربون لە بارودۆخی ئەمنی قەزاکە، سەردانی تارمیەی کرد .
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە،فەریقی یەکەم " قەیس محەممەداوی" سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەمنی کرد،کە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرخ و فەرماندەی فیرقەی شەش و فەرماندەی پێکهاتەکانی فیرقەکانی لەخۆگرتبوو، کە تێیدا پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانیان دەربڕی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سەقامگیرکردنی دۆخی ئەمنی،هەروەک ئاماژەی بەو هەوڵەکان کرد کە دەزگای هەواڵگری ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە سەقامگیرکردنی دەسەڵاتی دادوەری و شکستپێهێنانی تیرۆریستان.
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان جەختی لە رۆڵی هێزە ئەمنییە قارەمانەکان کردەوە لە بەردەوامیدان لە هەوڵە ماندوو نەناسەکانیان و بەدواداچوون بۆ فشارخستنە سەر گروپە تیرۆریستییەکان و مۆڵگەکانیان،هەروەک هێزە قارەمانەکان لە هەموو ئاستەکان،رۆڵیان هەیە لە گەیشتن بە ئامانجە بەرزەکان لە پاراستنی هاووڵاتیان و سەقامگیرکردنی دۆخی ئەمنی.