بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"نەعیم عەبودی"وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،ناوی خولی دەرچووانی بۆ ساڵی خوێندنی 2022/2023 لە سەرجەم زانکۆکانی عێراق ناونا بە (لافاوی ئەقسا)
لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتوە :- "عەبودی " لە وتارەکەیدا لە میانی مەراسیمی دەرچوونی خولی سییەمی زانکۆی نەهرێن،ڕایگەیاند: عێراق و گەلەکەی بەشێکن لە لافاوی پشتیوانی لە براکانیان لە فەلەستین،هەروەک بڕیاریدا کە خولی دەرچوان بۆ ساڵی خوێندنی ساڵی 2022بۆ 2023 لە سەرجەم زانکۆکانی عێراق ناو بنڕێت بە (لافاوی ئەقسا) ، وەک پاڵپشتیکردن لە گەلی فەلەستین کە بەرگری لە خاک و مافەڕەواکانی خۆیان دەکەن دژی قەوارەی تاوانکاری زایۆنی.