وەزیری ناوخۆ: سەرۆک وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس لە باکووری بەسرە

ناوخۆ
  • 18-11-2023, 18:51
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"عەبدولئەمیر شەمەری"وەزیری ناوخۆ رایگەیاند:-کە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،ڕەزامەندی داوە  لەسەر دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی باکوری بەسرە.
    لە بەیاننامەیەکی وەزارەت، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:ئەمڕۆ "عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ ،لە میانی ئامادەبوونی لە کردنەوەی پڕۆژەی نیشتمانی لە شاری زوبەیر لە ڕۆژئاوای پارێزگای بەسرە،وێڕای ڕێنمایی دان بەوەی کە کارئاسانی بۆ ڕایکردنی  مامەڵەی هاووڵاتیان بکەن و لە ڕۆتین دوورکەوتنەوە ، ڕایگەیاند:- کە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بۆ دروستکردنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی باکووری بەسرە، کە کۆمەڵێک بەڕێوەبەرایەتی لەخۆ دەگرێت، لەوانە فەریاکەوتن و ڕووبەرووبونەوەی تاوان و و بەشەکانی ، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم ڕێوشوێنە بۆ بەهێزکردنی کاری پۆلیسی ناوخۆیی دەبێت و  ئاستی دەبینکردنی ئاسایش لە باکووری پارێزگاکە بەرز دەکاتەوە.