بەغداد/INA
ئەمرۆ شەممە "لەتف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار ،هەڵوێستە ئەرێنییەکانی پاپای ڤاتیکانی بەرامبەر عێراق و پرسە چارەنووس سازەکانی بەرز نرخاند.
لەبەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە:- ئەمرۆ شەممە "لەتیف جەمال رەشید " سەرۆک کۆمار و "خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد " خانمی یەکەم،
لە رۆما چاویان کەوت بە" پیترۆ پاولین " سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان .
بەپێی بەیاننامەکە بێت ،لە سەرەتای دیدارەکەدا باس لە پێشهاتە سیاسییە نێودەوڵەتییەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر سەقامگیری جیهانی کرا، سەرۆک کۆمار جەختی لە پەیوەندییە دۆستانە مێژووییەکانی نێوان عێراق و ڤاتیکان کردەوە،بەتایبەتی لەگەڵ ئەوەی عێراق ڕۆڵێکی جەمسەری دەگێڕێ لە گفتوگۆی نێوان ئایینەکان و پێکەوە ژیان و بەهۆی ئەوەی کە عێراق شوێنی پێگەیشتنی ئایینەکانە کە هەموویان هاوڕان لەسەر ڕێزگرتن لە مرۆڤ و کەرامەتی و بڵاوکردنەوەی کلتوور و بەهاکانی ئاشتی.
هەر بەپێی بەیاننامەکە بێت ، سەرۆک کۆمار ستایشی هەڵوێستە ئەرێنییەکانی پاپا فرانسیسی کرد بەرامبەر عێراق و پرسە چارەنووسسازەکانی و ئاماژەی بەو ڕێز و پێزانینەی کۆمەڵگەی عێراقدا کرد بۆ پاپای ڤاتیکان، ئەمەش لەو پێشوازییە گەورەیەدا بەدەرکەوت لەمیانەی سەردانەکەی لەم دواییانەدا بۆ عێراق.
هەروەک سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەکارە لە پێشینەکانی سەرۆکایەتی کۆمار کرد لە پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکان و کەمایەتییەکان و ڕێزگرتن لە ئایینەکان و پاراستنی ماف وزامنکردنی نوێنەرایەتییان و دابینکردنی پشتیوانی و چاودێرییان.
لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتووە :- کە سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان کرد لە ڕێگەی دیالۆگ و مامەڵەکردن لەگەڵ جیاوازییەکان لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا و مافی پێکهاتەکان.
سەبارەت بە بارودۆخی فەڵەستین، سەرۆک کۆمار جەختی لەپێویستی کۆتایی هێنان بە ئازارەکانی فەڵەستینییەکان و ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی یاسای نێودەوڵەتی و مرۆیییەکان کردەوە کە خەڵکی غەزە ڕووبەڕووی دەبنەوە.
لای خۆیەوە " پیترۆ پاولین " پێزانینی ڤاتیکانی بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق دووپاتکردەوە بەتایبەتی لەبوارەکانی بڵاوکردنەوەی لێبوردەیی وبەرجەستەکردنی گفتوگۆی نێوان ئایینەکان،هاوکات جەختی لەسەر پەرۆشی ڤاتیکان کردەوە بۆ بەردەوامبوونی هەماهەنگی لەگەڵ عێراق لە هەموو ئاستەکاندا.
هەروەك جەختی لەوە کردەوە کە ڤاتیکان هانی پێکهاتەکانی عێراق دەدات بەتایبەتی مەسیحییەکان بۆ هاوکاریکردن و هەماهەنگیکردن لەگەڵ سەرۆکایەتی ولایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ڕووبەڕوویان دەبنەوە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە لە دیدارەکەدا هەریەک لە" دیلان عەبدولغەفور " لە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران،و "ڕەحمان ئەعامری " باڵیۆزی عێراق لە ڤاتیکان، و ژمارەیەک لە ڕاوێژکار و بەرپرسان ئامادەبوون