بە بۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ سودانی پیرۆزبایی لە هاوتا ئیسپانییەکەی دەکات

سیاسی
  • 18-11-2023, 18:00
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، بە بۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ،پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، بە بۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمان،پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی "بێدرۆ سانشێز " سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا،، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا کرد ، بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
    بەگوێرەی بەیاننامەکە ، سودانی جەختیکردەوە لە بەردەوامی هاوکاری نێوان هەردوو وڵاتی دۆست، و پێشخستنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان بۆ باشترین ئاست و لە هەموو بوارەکاندا،بە شێوەیەک کە خواستەکانی هەردوو گەلی دۆست بەدیبهێنێت و خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان دەکات، هەروەک هیوای خواست خەڵکی شانشینی ئیسپانیا، لە خۆشگوزەرانی زیاتر بژین.