سەرۆك كۆمار: عێراق ڕێگایەكی دووری بڕیوە لە بەرقەراركردنی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی

سیاسی
  • 18-11-2023, 15:47
  • +A -A

    بەغدا - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید دووپاتیكردەوە كە عێراق لە چەسپاندنی سەقامگیری ئەمنی و سیاسیدا هەنگاوی گەورەی ناوە.
    لە بەیاننامەیەكدا لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە :عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك  كۆمار و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق  لەگەڵ پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان كۆبوونەوە.
    لە سەرەتای دیدارەكەدا سەرۆكی كۆمار“سوپاسی خۆی بۆ پاپا بۆ سەردانەكەی بۆ عێراق دەربڕی، جەختی لەوە كردەوە كە عێراقییەكان بە خۆشەویستی و شانازییەوە ئەم سەردانەیان لەبیرە، كە چەمكەكانی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و قووڵایی بەرجەستە بوو پەیوەندی نێوان ئایینەكان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق.
    سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەدا كە: ناوچەكەمان پێویستی بە چەسپاندنی بناغەكانی برایەتی و پەیوەندییە مرۆییە لێبوردەكان هەیە، جەختی لەسەر گرنگی هەوڵە هاوبەشەكان بۆ بەهێزكردنی بنەماكانی دیالۆگ، هاوكاری و كاری هاوبەش لە نێوان گەلاندا كردەوە و كە بانگەواز و دوعا و پەیامە گشتیەكان كە لەلایەن ڤاتیكانەوە بڵاودەكرێنەوە كاریگەری ئەخلاقییان هەیە لە پشتبەستن بە ئارامی و گفتوگۆ و چەسپاندنی تێگەیشتن.
    ئاماژەی بەوەشكرد  : عێراق ڕێگایەكی دووری بڕیوە لە دامەزراندنی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی، ئەولەویەتەكانی ئەمڕۆمان دەگۆڕدرێن بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری، باشتركردنی ئاستی ژیانی هاوڵاتیان، نۆژەنكردنەوەی ژێرخانەكان، و پەرەپێدانی ئابووری بەمەبەستی گەیشتن بە گەشەپێدانی هەمەلایەنە.
    جەختیشی كردەوە كە عێراق حەزی لە پتەوكردنی دیموكراسی و فرەیی و ڕێزگرتنە لە ماف و ئازادییەكان، ئاماژەی بەوەشكرد : پەیوەندی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان باشە، و ئیرادەیەك لە هەردوولا هەیە بۆ یەكلاكردنەوەی مادەی هەڵپەسێردراو و پرسەكان بەپێی دەستوور و یاسا.
    سەرۆك كۆمار جەختی لەوە كردەوە كە مەسیحییەكان پێكهاتەیەكی جەوهەرین لە بنیاتنانی وڵات و پێشكەوتنەكەی و خۆشگوزەرانییەكەیدا و پەرۆشی حكومەت هەیە بۆ گەڕانەوەی مەسیحییە ئاوارەبووەكان و ئێزیدییەكان و پێكهاتەكانی دیكە بۆ ناوچەكانیان و چارەسەركردنی ئەمە پرسی مرۆیی بە دابینكردنی پێداویستییەكانی ژیانێكی شایستە، پاراستنی بوونی مەسیحییەكان و پاراستنی فرەچەشنی، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە دەرگاكانی سەرۆكایەتی كۆمار كراوەن بۆ مەسیحییەكان بۆ ئەوەی داواكاری و پرسەكانیان بە شێوەیەك لەبەرچاو بگرن كە مسۆگەركردنی بژێوی ژیان و سەقامگیری.
    ناوبراو ئاماژەی بەوەدا كە عێراق پەیوەندییەكی باشی لەگَەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان هەیە چونكە پشت بڕێزگرتنی یەكتر و بەرژەەوەندییە هاوبەشه كان  بەستراوە و هەروە ها له بارەی بارودۆخی فە لەستین و غه ززەوه قسەی كرد وجەختیشی كردەوە كە عێراق بەتوندی ئیدانەی پێشێلكاری و دە ستدرێژییە بەردە وامەكانی سەر فەلەستینییەكان دەكات  و داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات هەوڵی زیاتر بدەن بۆ وەستاندنی دەستدرێژییەكە، پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و دەستەبەركردنی هاتنی یارمەتییە مرۆییەكان
    لای خۆیەوە پاپا بەخێرهاتنی خۆی بۆ سەردانەكەی سەرۆك كۆمار دەربڕی و جەختی لە پاڵپشتی وڵاتی ڤاتیكان بۆ هەوڵەكانی عێراق بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان ئایینەكان و پێكهاتەكان دەربڕی.
    ناوبراو ئاماژەی بە ڕۆڵی پێكهاتەی مەسیحی لە بەرەوپێشبردنی هاوسەنگی و هاوكاری و قوربانیدانەكانیان بۆ عێراقێكی ئاوەدان و پێشكەوتوو و پابەندبوونیان بە ناسنامەی نەتەوەییەوە.
    لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە : پاپا گرنگی بە بەرزكردنەوەی دەرفەتەكانی ئاشتی لە جیهاندا داوە، بەو پێیەی شەڕەكان بە مانای شكست دێت.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە یادگاری لە نێوان جەنابی سەرۆك كۆمار و پاپا ئاڵوگۆڕ كراوە، هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا شاهیدی ئامادەبوونی ئەندامی پەرلەمان دیلان عەبدولغەفور، باڵیۆزی كۆماری عێراق لە ڤاتیكان ڕەحمان عامری و ژمارەیەك ڕاوێژكار و بەرپرس.