دەستپاكی: وەرگرتنەوەی (15) ملیار دینار لە بەڕێوبەری ڕێپێدراوی پێشووی یەكێك لە كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی

ناوخۆ
  • 18-11-2023, 14:45
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە بەشی لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی، وەرگرتنەوەی زیاتر لە (15) ملیار دیناری لە بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی پێشتری یەكێك لە كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی ڕاگەیاند.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی ئەو دەستەكە كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە :  بەڕێوەبەرایەتییەكە رێكارەكانی لێكۆڵینەوەی خۆی لە دۆسیەی تاوانی تۆمەتبار بە سپۆنسەر و پێشتر ڕێگەپێدراو بەرێوەبەری لە حاڵەتی خۆدزینەوە لە باج لەلایەن كۆمپانیاكە بە پێدانی زانیاری ناتەواو و شاردنەوەی زانیاری پەیوەست بە حیساباتەكانی بۆ ماوەی لە (2010 - 2017)  دەبێت ئەوە بخرێتەڕوو، ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو بە هاوكاری فەرمانبەرانی دەستەی باجی گشتی، زیانی بە سامانی گشتی گەیاندووە، كە وەزارەتی دارایی نوێنەرایەتی دەكات  بە بڕی (15,154,745,000) پانزە ملیار و سەد و پەنجا و چوار ملیۆن  و حەفت سەد و چل وپێنج هەزار دینار.


    ئاماژەی بەوەشكرد : كۆمپانیاكە بڕی ئەو زیانانەی داوە كە لە ئەنجامی لێپرسینەوە لە باج بە سامانی گشتی كەوتووە، دووپاتیشیكردەوە بڕی (15,154,745,000)دینار گواستراوەتەوە بۆ هەژماری دەستەی گشتی باج - بەشی باجدەرانی باڵا.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : دەستەی گشتی باج بەردەوامە لە داوای سكاڵاكردن لەسەر تۆمەتبار و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەری بەهۆی نەدانی سوودی ئەو بڕە پارەیە.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە : دۆسیەیەكی تایبەت لە دژی تۆمەتباری سزادراو بەڕێوەبەری گشتی پێشووی دەستەی باجی گشتی تۆماركراوە، چونكە نوسراوێكی بۆ (5) بانكی ناردووە كە ئاماژەی بەوە كردووە كە كۆمپانیاكە ئاماژەی پێكراوە تا ساڵی 2019 لێپرسینەوەی باج دەكات و بۆ ئەوەی حسابی كۆمپانیاكە لەو بانكانەدا بگوازێتەوە، سەرەڕای نەبوونی میكانیزمی پێویست و  ڕێكارەكان لە ژمێریاری باجدا پەیڕەو دەكران و ڕایگەیاند كە تۆمەتباری سزادراو ئەم كارانەی بە هاوبەشی لەگەڵ سێ لە كارمەندەكانی ئەنجامداوە كە سزا دراون لەلایەن دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ناوەندییەوە.