بەغدا-INA-ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ژینگە جێبەجێكردنی دوو پڕۆژەی ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەی بۆ سنوورداركردنی گۆڕانی كەشوهەوا ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەری بەشی چاودێریی جۆری هەوا و ژاوەژاو لە وەزارەت، عەلی جابر لەفتە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەتی ژینگە دەست دەكات بە جێبەجێكردنی دوو پڕۆژەی پەیوەست بە ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە بۆ كەمكردنەوەی زریانی خۆڵ و گۆڕانی كەشوهەوا، یەكەمیان پەیوەندی بە بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە هەیە (UNDP) و ئەوی دیكەش لەگەڵ بەرنامەی خۆراكی جیهانی (WFP).
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو بەرنامەیەی سەرەوە پەیوەستە بە دامەزراندنی سیستمی زانیاری كەشوهەوا بە هاوكاری سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و ئۆرگانە كەرتییەكان، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئامانجی بەرنامەكە دامەزراندنی سیستەمی ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەیە بۆ گۆڕانی كەشوهەوا و زریانی تۆز.