بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق گەیشتنە ڤاتیكان.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەشی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سەرۆك كۆمار و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق و هاوشان لەگەڵ د دیلان عەبدولغەفور و ژمارەیەك ڕاوێژكار و بەرپرس گەیشتنە ڤاتیكان.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : سەرۆك كۆمار و خانمی یەكەم ی عێراق چاویان بە پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان دەكەوێت.