بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆ گەیشتە پارێزگای بەسڕە، بۆ بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەمنی و ئامادەكارییە بەردەوامەكان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆ گەیشتە پارێزگای بەسڕە.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەردانەكە بۆ پشكنینی جومگەكانی وەزارەت و پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی و بەدواداچوونە بۆ ئامادەكارییە بەردەوامەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان.