بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ دوو شەممە، رایگەیاند عێراق بۆ قۆناغێكی نوێ هەنگاو دەنێت و مافی هاوڵاتیانە باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بكرێت. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:"لە كۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ بەرێوەبەرانی فەرمانگەكان و پارێزگاری زیقار، عەبادی وتی گەلەكەمان دەیەوێت هەنگاوی راست و دروست لەسەر رێرەوی ئاوەدانكردنەوە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بنرێت". سەرۆك وەزیران "بەرێوەبەرانی فەرماگە خزمەتگوزاریەكانی لەو پارێزگایە هاندا برنامەیەك بۆ دیاریكردنی ئەولەویەتی پێداویستیەكانی دانیشتوانی زیقار دابنرێت، پێویستیشە كاركردن جدی بێت نەك بەشێوەیەكی رووكەش خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن".