بەغدا - INAئەمڕۆ شەممە بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەشی ڕاگەیاندن كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: كارنامەی پەرلەمان یەك بڕگەی لەخۆگرتبوو، كە ڕاپۆرت و گفتوگۆیە بۆ خوێندنەوەی دووەمی یاسای پێشنیاركراوی هەمواركردنەوەی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی ژمارە (21)ی ساڵی 2019، لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشكەش كراوە.