ئەمڕۆ...هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیمان لەیارییەكی دۆستانە ڕووبەڕووی هاوتا ئەمریكییەكەی دەبێتەوە

وەرزش
  • 18-11-2023, 10:40
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    كاتژمێر حەوتی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیمان یەكەم یاری تاقیكردنەوەی خۆی لە كەمپی مەشقەكانی خۆی ئەنجام دەدات كە لە شاری مورسیای ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت كاتێك ڕووبەڕووی هاوتاكەیان دەبێتەوە كە هەڵبژاردەی ئەمریكایە.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی نەتەوەیی (INA) ڕایگەیاند: هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ئێمە لە دیارترین یاریزانەكانی بێبەش دەبێت، بەو پێیەی یاریزان یوسف ئیمام بەهۆی پێكانەوە ئامادە نابێت، هاوكات بەشداریكردنی یاریزان ئەلێكساندەر ئۆراها بەندە بە ئاستی ئامادەیی.
    ئاماژەی بەوەشكرد :  ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمڕۆ قورسە بە لەبەرچاوگرتنی هێزی هەڵبژاردەی ئەمریكی كە یەكێكە لە باشترین تیپە پێشكەوتووەكانی جیهان.
    ڕوونیشیكردەوە : هەڵبژاردەی  ئەمریكی زۆربەی ئەو یاریزانانەی هەڵبژاردەی ئەمریكی لەخۆدەگرێت كە بەشداری لە مۆندیالی داهاتوودا دەكەن كە لە ئەمریكا بەڕێوەدەچێت، جگە لەوەی پاڵەوانی كۆنكاكافە و لە پاڵاوتنی بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریسی مسۆگەر كردووە.
    جێگای سەرنجە كە هەڵبژاردەی ئەمریكی دوایین یاری تاقیكردنەوەی خۆی بەرامبەر هاوتا ژاپۆنییەكەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك سەركەوتنی بەدەستهێنا.