كەش و هەوا: بارانێكی بەخوڕ و دابەزینی پلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • 18-11-2023, 10:25
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەكانی گەرما لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دەكات.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە كەشوهەوای ناوچەی ناوەڕاست هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی مامناوەند لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای خۆی دەستپێدەكات، لەگەڵ ئەگەری هەورەبروسكە لە شەودا وپلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە، سەبارەت بە ناوچەی باكور كەش و هەوا هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی مامناوەند و ئەگەری هەورە بروسكە هەیە و هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باشوور هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی مامناوەند و ئەگەری هەورەبروسكە لە شەودا، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی دووشەممە كەشوهەوای ناوچەی ناوەڕاست هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی مامناوەند، هەروەها لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتیدا بەخوڕتر دەبێت، هەروەها هەورەبروسكە ڕوودەدات، هەروەها پێشبینی دەكرێت بارانێكی بەخوڕ لە هەندێك ناوچەی سنووری ڕۆژهەڵات ببارێت، هەروەها پلەكانی گەرما دادەبەزن بە چەند پلەیەك، لە كاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باكوور هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی بەخوڕ، بەتایبەتی لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی شاهیدی ڕوودانی ڕەشەبا دەبێت، و پێشبینی دەكرێت لافاو لە هەندێك ناوچەی لێواردا ڕووبدات، و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزن،سەبارەت بە دەڤەری باشووریش كەش و هەوا هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی مامناوەند و ڕوودانی هەورەبروسكە لە ئێواران باشتر دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزن.
    رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەش و هەوای دەڤەری ناوەڕاست ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و تەمێكی سوك لە بەیانیاندا كە وردە وردە نامێنێت، هەروەها پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك دادەبەزن، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت و هەندێكجار هەور دەبێت لەگەڵ پەرش و بڵاوی بارانێكی سووك و تەمێكی سووك لە بەیانیاندا كە وردە وردە نامێنێت وپلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو، سەبارەت بە ناوچەی باشوور كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و تەمی سووك لە بەیانیاندا كە وردە وردە نامێنێت، پلەكانی گەرماش كەمێك لە ڕۆژی پێشوو دادەبەزن.
    رۆژی چوارشەممەی داهاتوو كەشوهەوای نیمچە هەور دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵات، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی باكور و ناوەڕاست، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی باشووری وڵات كەمێك بەرز دەبنەوە.