بەغدا - INA- نەسار حاج
دەستەی عێراق یو كۆنتڕڵكردنی سەرچاوە تیشكدرەكان ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند : سێ هەنگاوی بنەڕەتی گرنگیان ناوە وەك ئامادەكارییەكان بۆ دامەزراندنی كارلێككەری ئەتۆمی ئاشتیانە لە عێراق.
بەڕێوەبەری دەسەتەكە فازڵ حاوی مزیان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : بڕیاری حكومەت و خواستی حكومەت ئامادەیە بەرەو دامەزراندنی كارلێككەرێكی ئەتۆمی ئاشتیانە، هەروەها هەنگاوی بنەڕەتی گرنگ هەیە، لەوانەش تەواوكردنی یاسای دەستەی چاودێری كە گەیشتووەتە قۆناغە پێشكەوتووەكان.
میزیان ئاماژەی بەوەشكرد : هەروەها پەیوەندی بە لایەنی چینییەوە كرا بە مەبەستی دامەزراندنی كۆمەڵگایەك بۆ مەبەستی پەروەردەیی و توێژینەوە بۆ ئامادەكردنی كادیر و ڕاهێنان و پەرەپێدانی كارمەندان لە هەنگاوی سێیەمیشدا ئامادەكاری بۆ ئامادەكردنی پسپۆڕی ئەتۆمی لە زانكۆكانی عێراق بەتایبەتی زانكۆی نەهرێن.