سەرۆكایەتی پەرلەمان داواكاریی 50پەلەمانتار پێگەیشتووە بۆ ئەوەی سبەی دانیشتنێكی نائاسیی ئەنجام بدرێت

سیاسی
  • 17-11-2023, 15:38
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران داواكارییەكی لە 50 پەرلەمانتار پێگەیشتووە بۆ ئەوەی سبەی شەممە ڕۆژی شەممە دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجام بدەن.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كەدەست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە  و ڕایگەیاندووە : بە پشتبەستن بە مادەی 58ی یەكەمی دەستوور كە دەڵێت؛
    (یەكەم: - سەرۆك كۆمار، یان سەرۆك وەزیران، یان سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، یان پەنجا ئەندامی ئەنجومەن، دەتوانن ئەنجومەنی نوێنەران  ویاخود زیاتر لە 50 كەس بانگهێشت بكەن بۆ دانیشتنێكی نائاسایی و كۆبوونەوەكە كورت وتایبەت بە داواكارییەكە دەبێت  كە ئەنجومەن داواكاریی   دانیشتنێكی تایبەت لە ڕۆژی شەممە 18/11/2023 بەڕێوەدەچێت بۆ تەواوكردنی ئەركەكانی یاسادانان و چاودێریكردنی ئەنجومەن.