هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بەرەو هانۆی بەڕێدەكەوێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی هاوتا ڤێتنامیەكەی

وەرزش
  • 17-11-2023, 14:43
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی تایبەتەوە لە فڕۆكەخانەی بەسڕە، شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بەرەو شاری هانۆی بەڕێكەوتن بۆ ئەوەی ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، یاریی گەڕی دووەم بەرامبەر هەڵبژاردەی ڤێتنام ئەنجام بدەن.
    بەیاننامەیەكی كورتی كەناڵی ڕاگەیاندنی یەكێتی تۆپی پێ كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی تایبەتەوە بەسڕەیان بەجێهێشت و بەرەو شاری شاری هانۆی ڕۆیشتن بۆ رۆژی سێشەممە لە قۆناغی دووەم ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ڤێتنام ببنەوە  لەپاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2026.
    جێگای سەرنجە دوێنێ هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە هاوتا ئەندەنوسیاكەی بردەوە بۆ گەڕی یەكەمی پاڵاوتنەكان، كە گۆڵەكان هەریەك لە بەشار ڕسن و جۆردی ئامات  گۆڵێكی بەهەڵە لەخۆیان تۆماركرد و ئۆسامە ڕەشید و یوسف ئەمین و عەلی حەمادی تۆماركران.