كەش و هەوای عێراق: باران و هەورەبروسكە لە یەكشەممەی داهاتوو دەست پێدەكات

ناوخۆ
  • 17-11-2023, 14:25
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ هەینی دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكە كە بەدەست  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : كەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ شەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكور بەشێك هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك لە بەشەكانی باكووری، لە كاتێكدا پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە وكەمێك زیاتر لە ڕۆژی پێشوو لە سەرانسەری وڵاتدا.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەش و هەوای ڕۆژی یەكشەممە نیمچە هەور دەبێت و وردە وردە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك بۆ مامناوەند، هەندێكجاریش ڕەشەبا لە سەرتاسەری وڵاتدا،سەبارەت بە پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە بەشەكانی ناوەڕاست و باشوور، و هەور دەبن و كەمێك لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باكووری وڵات بەرز دەبێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : كەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە نیمچە هەور دەبێت، دەگۆڕێت بۆ هەور، لەگەڵ بارانێكی سووك بۆ مامناوەند دەبارێت، هەندێكجاریش ڕەشەبا دەبێت لە سەرتاسەری وڵاتدا و پلەكانی گەرما كەمێك لە ڕۆژی پێشوو لە هەموو ناوچەكانی وڵات دادەبەزن.
    هەروەها كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكوور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی كەم كە دەبێت ولە هەندێك كاتدا ڕەشەبا دەبێت و وردە وردە باشتر دەبێت، سەبارەت بە پلەكانی گەرماش لە رۆژی پێشوو كەمێك دادەبەزێت .