بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لەناوبردنی بێزاركەرێكی ئەلیكترۆنی لە بەغدا ڕاگەیاند.
بەیاننامەیەكی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : مەفرەزەكانی ئاژانسەكە توانیان تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن كە كچێكی بێزاركردووە و هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كردووە مەگەر بڕە پارەیەكی پێ نەدات، دوای ئەوەی قوربانییە كچەكە زیاتر لە (40) ملیۆن دیناری بردووە ، گەڕایەوە بۆ ئەوەی داوای بڕە پارەیەكی دیكەی لێبكات.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : دەستگیركردنەكە دوای ئەوە بووە كە سكاڵا كارەكە داوای هاوكاری لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی كردووە، چونكە لەلایەن كەسێكەوە بێزاری وهەڕەشەی ئەلیكترۆنی كراوەتە بەر و هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی لێكراوە، دەستبەجێ تیمێكی كاركردن پێكهێنراوە بۆ بەدواداچوون و دوای هەوڵێكی هەواڵگری و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری، تۆمەتبارەكە لە بۆسەیەكی ورددا دۆزرایەوە و لەكاتی تاوانەكەی دەستگیركرا.
ئاماژەی بەوەشكردووە : قسەی تۆمەتبارەكە بەپێی پێویست تۆماركراوە و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری پەیوەندیدار كراوە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست لەدژی بگرێتەبەر.