مەندەلاوی پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی دەكات

سیاسی
  • 16-11-2023, 21:44
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی، پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانی بەسەر هاوتا ئەندەنوسیاكەی كرد، و هاوكات تەئكیدی لە پشتگیری و پەرۆشی خۆی كردەوە بۆ دابینكردنی ئەوەی پێویستە بۆ بەدەستهێنانی سەركەوتنەكان.
    مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانی دەكەین بەبۆنەی سەركەوتنە گەورەكەی بەسەر هەڵبژاردەی ئەندەنوسیا بە ئەنجامی (5-1) لە سەرەتای یارییەكانیدا لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2026 و نەتەوەكانی ئاسیا 2027.
    مەندەلاوی تەئكیدیكردەوە: لە پشتگیری خۆی بۆ ستاف و ئەندامانی هەڵبژاردەی نیشتمانی، هەروەها سوربوونی خۆی دووپاتكردەوە بۆ دابینكردنی هەموو پێویستیەك بۆ بەدەستهێنانی سەركەوتنی زیاتر لەم پێشبڕكێ گرنگانەدا، و وتیشی: پێگەی هاندەرانی وەرزشی بەرز دەنرخێنین كە بەشدارییان كردووە لە تەواوكردنی وێنەی ئەم سەركەوتنە بە ئامادەبوونی گەورە و پشتگیری خۆیان بۆ شێرەكانی رافیدەین.