بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادوەر فایق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لەگەڵ ئالینا ڕۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، سەبارەت بە هاوكاریی دوو قۆڵی لە دۆسیەی یاسایی گفتووگۆی كرد.
راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دادوەر فایق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی كرد لە ئالینا ڕۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، و سەبارەت بە هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە دۆسیەی یاسایی بەرژەوەندی هاوبەش گفتوگۆییان كرد.