بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی بەسەر هاوتا ئەندەنوسیەكەی كرد.
سەرۆك وەزیران لە پۆستێكدا لە هەژماری خۆی لە ماڵپەڕی (X)، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانیمان دەكەین بۆ سەركەوتنەكەی لە سەرەتای یارییەكانی جامی جیهانی 2026 و هەموو پشتیوانییەكمان بۆ ئەم ئەركە دووپاتدەكەینەوەو هیوادارین بەردەوام بێت لە سەركەوتنەكانی و ناوی عێراق بەرز بكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: سوپاسێكی گەورە بۆ بینەری دڵسۆزی عێراقیمان كە بە ڕۆحی نیشتمانپەروەرانەی ئاسایی خۆیان پاڵپشتی و هاندانیان كرد.