بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی، داواكارییەكەی نوێكردەوە بۆ گرتنەبەری هەڵوێستێكی بەهێز و بەپەلەی ئیسلامی بۆ ڕاگرتنی تاوانەكانی جینۆساید دژی فەڵەستینییەكان.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، لە نوسینگەی خۆی پێشوازی كرد لە عەلی ڕەزا كونای باڵیۆزی توركیا.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، مەندەلاوی داواكارییەكەی نوێكردەوە بۆ پێویستی گرتنەبەری هەڵوێستێكی بەهێز و یەكگرتووی بەپەلە لەلایەن وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیەوە بۆ وەستاندنی تاوانەكانی جینۆسایدی گەلی فەڵەستین لە غەزە لە لایەن قەوارەی زایۆنیەوە.
لەلایەكی ترەوە جەختیكردەوە: لە گرنگی هەنگاوی جددی لەلایەن توركیای دراوسێوە سەبارەت بە چارەسەركردنی پرسی ئاوی هاوبەش و زیادكردنی بەردانەوەی ئاو، بەهۆی گرنگییەكەی لە بەهێزكردنی چوارچێوەكانی هاریكاری لەسەر ئاستی جۆراوجۆر و كردنەوەی ئاسۆی وەبەرهێنانی نوێ بۆ كۆمپانیاكانی توركیا لە وڵاتدا، و وتیشی: مامەڵە نەكردنی ئەرێنی لەگەڵ ئەم پرسە بەتایبەتی كاریگەری نەرێنی لەسەر واقیعی كشتوكاڵی، ژینگەیی، تەندروستی و ئاسایشی خۆراك لە عێراقدا هەیە.
هەر لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەكراوە: كە لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە ئەنجامی كۆبوونەوە هاوبەشەكانی نێوان حكومەتی عێراق و لایەنی توركی كرد، بە ئامانجی ڕێكخستنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئەو ڕێوشوێنانەی دەرئەنجامی گرتووە كە بەشدارن لە سەقامگیری بازاڕی ناوخۆیی و نرخی ئاڵوگۆڕی دراو، و تەئكیدیشیانكردەوە، لەسەر ئاسانكاری ڕێكارەكانی پێدانی ڤیزەی چوونە ژوورەوە لە نێوان هەردوو وڵات، و خێراكردنی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیژی بەهۆی گرنگییەكی گەورەی ئابووری و وەبەرهێنانەوە.