ئەعرەجی و عامری جەخت لە گرنگی پشتیوانیكردنی بەرنامەی حكومەت و سەروەری یاسا دەكەنەوە

سیاسی
  • 16-11-2023, 18:37
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، جەختیان لە گرنگی پشتیوانی بەرنامەی حكومەت و سەروەری یاسا كردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەعرەجی لەگەڵ هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح كۆبووەوە و دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات و رێگاكانی باشتركردنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی  دەستكەوتە ئەمنییەكان و سەروەری یاسایان تاوتوێكرد.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە هەردوولا جەختیان لە پێویستی پاڵپشتیكردنی بەرنامە و هەنگاوەكانی حكومەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و هەروەها پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی حكومەت لەڕێگەی یەكخستنی كاری دامودەزگاكانی دەوڵەتەوە كردەوە.