سەرۆكی دادگای فیدراڵی: بڕیاری كۆتاییهێنان بە ئەندامێتی حەلبوسی بواری تانەدانی یاسایی نییە

سیاسی
  • 16-11-2023, 17:52
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی تەئكیدیكردەوە: كە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی، بواری تانەدانی یاسایی نییە.
    سەرۆكی دادگاكە، جاسم ئەلعمیری لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی كە دواتر بڵاودەبێتەوە، ڕایگەیاند: بڕیارەكەی ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی، كە بریتییە لە كۆتاییهێنان بە ئەندامێتی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، محەمەد ڕێكان حەلبوسی و ئەندامێتی پەرلەمانتار لەیس مستەفا حەمود دلێمی، پابەندكەرە بۆ هەموو دەسەڵاتەكان، بەپێی ئەوەی هەیە لە مادەی 94ی دەستووردا هاتووە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەم بڕیارە هیچ ڕێگەیەكی تانەدانی یاسایی نییە، و وتیشی: دادگای فیدراڵی بەپێی مادەی 93ی دەستوور تایبەتە بە بینینی ئەو جۆرە پرسە جۆراوجۆرانە.
    پێشتر دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.