بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، باسم عەوادی وتەبێژی حكومەت، دیارترین تایبەتمەندییەكانی سەركەوتنی عێراقی لە ئەندامێتی لە ئەنجومەنی جێبەجێكاری یونسكۆ دەستنیشانكرد،و ئاماژەی بەوەشدا: پركردنەوەی پۆستە سەرەكییەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان نوێنەرایەتی چاكبوونەوەی ناوبانگی عێراق دەكات.
عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پرۆسەی شایستەیی وڵاتان بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكاری دامەزراوە نێودەوڵەتییە گەورەكان، پەیوەستە بە هەڵسەنگاندنی ناوبانگی سیستەمی سیاسی ئەو وڵاتانە و هەڵوێستی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بەرامبەریان، و وتیشی: عێراق بەهۆی كارە نا عەقڵانیەكانی ڕژێمی پێشوو، لە ساڵی 1991ەوە لە ئەندامێتی زۆربەی یان تەنانەت هەموو دامودەزگا گەورە نێودەوڵەتییەكان دوور خراوەتەوە، هەروەها پرۆسەی دەنگدان بۆ عێراق بۆ ماوەی سێ دەیەیە لەژێر فشار و دەستوەردان و ڕەتكردنەوەدایە.
دووپاتیشیكردەوە: گەڕانەوەی عێراق بۆ وەرگرتنەوەی پۆستە پێشەنگییەكانی جارێكی دیكە نوێنەرایەتی ئاسیبونەوەی ناوبانگی عێراق و زاڵبوون بەسەر ئاماژەكانی ڕابردوو دەكات و ناوبانگی بە تەواوی ئامادەیە بۆ گرتنەبەری شوێنی خۆی و مافە سروشتییەكەی لە ئەنجومەنە نێودەوڵەتییەكاندا.
ئاماژەی بەوەشدا: سیاسەتی عێراق (ناوخۆیی و دەرەكی) و ئەو حكومەتەی كە سەرپەرشتی دەكات، بابەتی متمانە و ڕێزی نێودەوڵەتییە، ئەمەش وایكردووە وڵات بۆ بەدەستهێنانی دەنگی وڵاتانی جۆراوجۆر كە كێبڕكێ دەكەن بۆ دەنگدان و شایستەی ئەو ئەنجومەنانە.
رونیشیكردەوە: ڕۆڵی دەوڵەتان و حكومەتەكان لە بەدواداچوونی مافەكانیان لەو دامەزراوانەدا و كاركردنی زۆر بۆ گەیشتن بەو دامەزراوەیە، هەروەك سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی لە ماوەی ئەمساڵدا دوو جار لەگەڵ سەركردایەتی یونسكۆ كۆبووەوە و زەمینەیەكی یەكگرتووی بۆ پاراستنی كورسی عێراق دابین كرد.
سەبارەت بەوەی عێراق چۆن دەتوانێت كورسیەكەی بەكاربهێنێت دوای بەدەستهێنانی ئەندامێتی لە ئەنجومەنی جێبەجێكاری یونسكۆ، وتەبێژی حكومەت جەختیكردەوە: كە ئەمە بە بەدواداچوون بۆ كار و پڕۆژەكانی ڕێكخراوەكە دەكرێت، لەوانەش پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكانی خوێندەواری، جگە لە پاڵپشتیكردنی ڕاهێنانی پیشەیی، بڕوانامە و پرۆگرامی ڕاهێنانی مامۆستایان، و پرۆگرامە زانستییە نێودەوڵەتییەكان، هەروەها پڕۆژە مێژوویی و ڕۆشنبیرییەكان و هاوكاری جیهانی ڕێككەوتنەكان، پاراستنی میراتی مرۆیی، پاڵپشتیكردنی ڕێكخراوە ناوخۆییەكان، هەوڵەكان، پڕۆژەكان و هاوبەشی لەگەڵ وەزارەت و دەستەكانی عێراق، دانانی میكانیزمێك بۆ جێبەجێكردنی چالاكییەكان لە ناوچە جوگرافییەكان و بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنیان.
وتیشی: قبووڵكردنی عێراق بە ئەندامبوون لە ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتیی یونسكۆ، هەوڵێكی پاكی حكومەتە كە لەسەر بنەمای نیشاندەری دروست دامەزراوە كە جیهان لە ماوەی یەك ساڵی ڕابردوودا چاودێریی كردووە.