بەغدا - INA - حەسەن فەواز
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فادی شەمەری ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند، سەرجەم وەزارەتەكانی ڕاسپارد ڕێكارەكانی پڕۆسەی ئۆتۆماتیكیكردنی كارەكانیان خێراتر بكەن، هاوكات دووپاتی كردەوە كە حكومەت هەنگاوی جددی بۆ جێبەجێكردنی حوكمڕانی ئەلیكترۆنی دەستپێكردووە.
شەمەری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "حكومەت هەنگاوی جددی دەستپێكردووە بۆ جێبەجێكردنی حوكمڕانی ئەلیكترۆنی، دەشڵێت: ئێستا داوامان لە هەموو وەزارەتەكان كردووە ڕێكارەكانی پڕۆسەی ئۆتۆماتیكی كردنی كاری وەزاری خێراتر بكەن.
زیاتر وتیشی، "پرۆسەی حوكمڕانی وەزارەت و دەزگاكان و دامەزراوە دارایی و باج و گومرگ و بەندەرەكان و بانكی ناوەندی و وردە وردە بەستنەوەیان بە بانكە دیجیتاڵییەكانەوە، سیمایەكی نوێ دەبەخشێتە كار و شێوازی بەڕێوەبردنی حكومەتی خۆی دامەزراوە و جومگەكان".
ئاماژەی بەوەشكرد، "كۆمەڵێك بژاردەی ستراتیژی و ئامانجی گرنگ وەك حكومەت خراوەتە بەردەممان، و ئێمە بە توندی لەگەڵیاندا بەردەوامین"، جەختیشیكردەوە "هیچ بژاردەیەكمان نییە جگە لە سەركەوتن".
شەمەری ڕایگەیاند: ئێمە ڕووبەڕووی ئاستەنگ و تەحەدای زۆر دەبینەوە لەبەردەم گۆڕینی ئەلیكترۆنی دامەزراوەكانی حكومەت، بەڵام هەوڵدەدەین لەوێدا نەوستین و بەرەو ئۆپەراسیۆنەكانی پرۆسێسكردنی خێرا هەنگاو بنێن”.
دووپاتیشی كردەوە:”تایبەتمەندی ڕاستەقینە دەبێت كە لەشەقام و شێوازی مامەڵەی دارایی و ئابووری لەماوەیەكی كورتدا ڕەنگ دەداتەوە، كە لەبازاڕ و وەبەرهێنانەكانی داهاتووشدا ڕەنگدەداتەوە، و پلاتفۆرمی دارایی گەورە دابین دەكات، و دەشێت”. بەشداری بكەن لە پرۆسەی هاندانی سووڕی ئابووری عێراق و بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە لە ماوەی ڕابردوودا ڕاگەیەندرا”.