سەرۆكی وەزیران جەخت لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی دیالۆگ لە نێوان هەموو هێزە سیاسییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەكاتەوە

سیاسی
  • 16-11-2023, 13:06
  • +A -A

    بەغدا – INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان هەموو هێزە سیاسییەكان كردەوە، بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و تەواوكردنی پرۆسەی بنیاتنانی سیاسی و ئابووری.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتووە :" ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی كرد لە سەرۆك كۆماری پێشووتر فوئاد مەعسوم".


    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، " لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی پێشهاتەكانی كاروباری گشتی وڵاتیان كرد لە بوارە جیاجیاكاندا، جگە لە خستنەڕووی كارەكانی حكومەت و پلانەكانی بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكەی، كە لە پێشینەیدا كاردەكات بۆ باشتركردنی بارودۆخی ژیانی هەموو عێراقییەكان".
    سەرۆكی ئەنجومەن وەزیران جەختی كردەوە لەسەر "گرنگی بەردەوامبوونی دیالۆگ لە نێوان هەموو هێزە سیاسییەكاندا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بە مەبەستی پاراستنی سەقامگیری و تەواوكردنی پرۆسەی بنیاتنانی سیاسی و ئابووری و گەشەپێدان".