كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان وەرگرتنی وەجبەی دووەمی كارتی بایۆمەتری ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 16-11-2023, 12:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان وەرگرتنی وەجبەی دووەمی كارتی بایۆمەتری ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە كۆی گشتی كارتی وەرگیراو لە وەجبەی یەكەم و دووەمدا 1,553,482 كارت بووە.
    جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان وەجبەی دووەمی 409 هەزار و 358 كارتی بایۆمەتری بۆ پارێزگاكانی (كەربەلا، واست، سەلاحەددین، نەجەف ، دیوانیە، و موسەنای وەرگرتووە )”.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم كارتانە بەسەر فەرمانگەكانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان و لە بەرامبەردا بەسەر ناوەندەكانی تۆماركردندا دابەشدەكرێن بەمەبەستی دابەشكردنیان بەسەر دەنگدەران بە هاوكاری تیمە گەڕۆكەكان"، داوا لە سەرجەم دەنگدەران دەكات "سەردانی ناوەندەكانی تۆماركردن بكەن بۆ كارتی بایۆمەتری وەرگرتنی خۆیان".
    ئەو دووپاتی كردەوە كە "كۆی ئەو كارتانەی وەرگیراون لە قۆناغی یەكەم و دووەمدا یەك ملیۆن و 553 هەزار و 482 كارتی بایۆمەتری بووە لە پارێزگاكانی بەغدا، نەینەوا، كەركوك، دیالە، ئەنبار، بابل، كەربەلای، واست، سەلاحەددین و نەجەف و دیوانیە و موسەنا".