جێگری سەرۆكی پەرلەمان جەخت لەسەر پێویستی هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی پرسی خزمەتگوزاریی دەكاتەوە

سیاسی
  • 16-11-2023, 12:46
  • +A -A

    بەغدا - INA
    شاخوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی لەسەر پێویستی هەوڵدان لەلایەن دامەزراوەكانەوە بۆ چارەسەركردنی پرسی خزمەتگوزارییەكان و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكان كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، “شاخوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، لە نووسینگەی فەرمی خۆی لە بەغدا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك نوێنەر، شاندێكی شێخ و كەسایەتییە ناودارەكانی عەشایەری پێشوازیكرد لە چەند كەسایەتیكەكی پارێزگاكانی زیقار و موسەنا، بە سەرۆكایەتی شێخ ڕیاز فەرهود شەعلان، شێخی هۆزەكانی بەنی زەید”.
    شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بە دیداری جێگری سەرۆك پەرلەمان دەربڕی و سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئەو پێشوازییە گەرم و بەخێرهاتنە دەربڕی، هاوكات باسیان لە بارودۆخی گشتی وڵات و ڕۆڵی گەورەی عەشیرەتەكان كرد لە دامەزراندنی بناغەكانی ئاسایش، چارەسەركردنی ململانێكان، بەرزكردنەوەی سەقامگیری و پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی.
    هەروەها جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كوێی لە "داواكاری شاندەكە و گەورەیی ئازارەكانی خەڵك لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان و كەمی ئاو گرت".
    جەختیشیكردەوە، "پێویستی هەوڵدان لەلایەن وەزارەت و دامودەزگا حكومییەكانەوە بۆ چارەسەركردنی پرسی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكان"، داوایكرد "گرنگی پابەندبوون بە ناسنامەی نەتەوەیی و پتەوكردنی پەیوەندی خۆشەویستی و برایەتی لەنێوان هەموو پێكهاتەكان".