بەغدا - INA
سەرۆكی هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەت سەید عەممار حەكیم بە بۆنەی بەدەستهێنانی كورسییەك لە ئەنجومەنی جێبەجێكاری یونسكۆ، پیرۆزبایی لە گەلی عێراق كرد.
سەید حەكیم لەراگەیندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاند، "پیرۆزبایی لە گەلەكەمان دەكەین كە عێراق كورسییەكی ئەنجوومەنی كارگێڕی یونسكۆی بەدەستهێنا دوای سەركەوتنی لەو هەڵبژاردنەی كە لەكاتی چالاكییەكانی ڕێكخراوەكەدا ڕوویدا كۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە چل و دووهەمین دانیشتنی خۆیدا".
ئاماژەی بۆ ئەوەیشكرد: "ئێمە بەهای ئەو هەوڵانە دەدەین كە لە ئەنجامدا عێراق بگەڕێتەوە بۆ پۆستە پێشكەوتووەكان لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و ئەو ڕۆڵانەی كە بۆ بەدەستهێنانی پێگە و كاریگەریی سروشتی عێراق لە جیهاندا جێبەجێ دەكرێن".