بەغداد – ا ه ع موجاهید ئەبو هەیل سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی، ئەمرۆ دوو شەممە، لەگەڵ بام باج ئەنتەریسكۆ باڵیۆزی ئەندۆنیسیا لە عێراق تاوتوێی هاریكاری لە بواری راگەیاندن و ئاڵوگۆری هەواڵایان لە نێوان هەر دوو وڵاتدا كرد. ئەبو هەیل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: " تاوتوێی رێگەكانی هاریكارییان لە بواری راگەیان و ئاڵوگۆری هەواڵیان لە نێوان تۆڕی راگەیاندنی عێراقی و دامەزراوەكانی راگەیاندنی حكومەتی ئەندۆنیسیایان كردوە، بە تایبەت ئەو وڵاتە لە مانگی ئەیلول-ی داهاتوودا یاریەكانی ئەڵۆمپی وڵاتانی ئاسیای تیا ئەنجام دەدرێت". وتیشی" باڵیۆزی ئەندۆنیسیا تەئكیدیكردوەتەوە وڵاتەكەی پشتیوانی لەو پەیوەندییە دەكات، بە تایبەت عێراق لە بەردەم هەڵبژاردنێكی دیموكراتیدایە و چاوی تەواوی وڵاتانی جیهانی لەسەر دەبێت". لای خۆیەوە "باڵیۆزی ئەندۆنیسیا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بەو پێشوازییە گەرمەی لە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی لێیكراوە، ئامادەیی خۆشی نیشاندا هەڵوێستی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی بگوازێتەوە بۆ كەناڵی نیشتمانی و نوسینگەی هەواڵی نیشتمانی بۆ زیادكردنی هاریكاری لە بواری راگەیاندندا”.