بەغدا - INA
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە بۆنەی سەركەوتنی عێراق لە ئەندامێتی لە ئەنجومەنی جێبەجێكاری یونسكۆ، پیرۆزبایی لە سەرجەم عێراقییەكان كرد.
سودانی لە بڵاوكراویەكەوە لەسەر پلاتفۆرمی X و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت ڕایگەیاند، “پیرۆزبایییەكی گەرم لە سەرجەم عێراقییەكان دەكەم بە ئەكادیمی و ڕۆشنبیرەوە بەبۆنەی بردنەوەی عێراق لە ئەندامێتی ئەنجومەنی جێبەجێكاری یونسكۆ كە نوێنەرایەتی باڵاترین دەسەڵاتی زانستی و ڕۆشنبیری دەكات لە جیهاندا".
هەروەها زیاتر وتیشی" گەڕانەوەی عێراق بۆ بەرە نێودەوڵەتییەكان گرنگە و نوێنەرایەتی مافێكی سروشتی دەكات بۆ وڵاتە خۆشەویستەكەمان، كە زانست و كلتوری بەخشیوە بە دونیایی كۆن و نوێ، هەروەها دەكەوێتە چوارچێوەی سیاسەت و بەرنامەی حكومەتەوە بۆ گەڕاندنەوەی پێگەی عێراق لە هەموو كۆڕبەندە نێودەوڵەتییەكاندا، سوپاس بۆ ئەو وڵاتانەی كه دەنگیان بە عێراق داوە، وە سڵاویش لە نوێنەرانی عێراق بۆ ئەو هەوڵانەی كە داوییانە لە پێناو بەدەستهێنانی ئەم مافە".