هەولێر –INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرپەرشتی سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆبووەوە.
نووسینگەی راگەیاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە تێیدا هاتووە ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرپەرشتی سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆبووەوە.
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، ئەنجامی گفتوگۆی هاوبەشی نێوان وەزارەتی نەوتی حكومەتی فیدراڵ و شاندی هەرێم لە ڕۆژانی 12-13 /11 سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەلایەن سەرۆك وەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەكانەوە خرایەڕوو.
هەر بەپێی راگەیندراوەكەی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم ئەوەیش هاتووە كە"سەرەتا سەرۆك وەزیران كورتەیەكی دەربارەی گفتوگۆكانی حكومەتی هەرێم و شاندی حكومەتی فیدراڵ بە سەرۆكایەتیی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوتی فیدراڵ كە ماوەی چەند ڕۆژێك لە هەولێر بوون، خستەڕوو".
سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێزگرتن لە دەسەڵات و مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێم ئامادەیە لە زووترین كاتدا، پرۆسەی هەناردەكردنی نەوت دەست پێ بكاتەوە و هیوادارین لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی فیدراڵیش پەلە بكەن لە تەواوكردنی ئامادەكارییەكانی دەستپێكردنەوەی پرۆسەكە.
هەروەها دواتر ئەنجومەنی وەزیران، وێڕای پێشوازی و پشتیوانیكردن لە بەڕێوەچوونی ئەرێنی دانووستانەكان لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كە ئەم پرۆسەیە خزمەت بە بەرژەوەندی هەموو لایەنەكان دەكات و بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم چەندین ملیار دۆلار زیان لە گەنجینەی گشتی كەوتووە، لە هەمان كاتدا ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە پاراستنی ماف و شایستەكانی هەرێمی كوردستان كردەوە و شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاسپارد كە لە چوارچێوەی دەستوور لە هەوڵ و گفتوگۆكانیان بەردەوام بن.
پاشان لە بڕگەی دووەمدا، پێشنیاری چەند وەزارەتێك سەبارەت بە ڕێكخستنەوەی داهاتی ناوخۆیان خرایەڕوو، كە ڕێژەیەك لە داهاتەكانیان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەزارەتەكانیان و خزمەتگوزارییەكان بەكاردەهێنرێتەوە.
ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە پەرەپێدان و ڕێكخستنەوەی سیستمی دارایی و ژمێریاری لە هەرێم كردەوە، بەجۆرێك كە ببێتە مایەی باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەكانی خەرجی دوور لە بیرۆكراتی و ڕووتین، هەروەها گرنگیی پەرەپێدانی بە دیجیتاڵكردنی مامەڵە و خزمەتگوزارییەكان بە ئاراستەی پێشكەشكردنی ئاسانكاری و دەستكردنەوە و تواناداركردنی دامەزراوەكان بۆ جێبەجێكردنی ئەرك و خزمەتگوزارییەكان، ئەمەش بە سوودوەرگرتن لەو ڕێژە داهاتی گەڕاوەی وەزارەتەكانیان، لە چوارچێوەی سیستمێكی دارایی و ژمێریاریی پێشكەوتوو، هەر لەم پێناوەشدا، وەزارەتەكان ڕاسپێردران كە هاوكاری و هەماهەنگی وەزارەتی دارایی وئابووری بكەن.
ئەنجومەنی وەزیران هەروەها بۆردی باڵای دارایی گشتی ڕاسپارد كە ڕێكاری پێویست سەبارەت بە بڕیاری ژمارە 219ی ئەنجومەنی وەزیران بگرنەبەر، هەروەها پێویستە مانگانە تەرازووی پێداچوونەوەی داهات و خەرجییەكان بە بێ دواكەوتن ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بكرێت تاكوو دواتر حكومەتی فیدراڵی لێ ئاگاداربكرێتەوە بۆ خەرجكردنی شایستەی دارایی مانگانەی هەرێمی كوردستان.
لە كۆتاییدا بابەتی داواكاری ئەو فەرمانبەرانەی كە بە بێ مۆڵەتی خوێندن، بڕوانامەیان بەدەستهێناوە و تا ئێستا بڕوانامەكانیان بۆ هەموارنەكراوەتەوە، لەلایەن ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و وەزیرە پەیوەندیدارەكانەوە خرایەڕوو.
ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دووپاتكردنەوەی سیاسەتی حكومەتی هەرێم بۆ هاندانی فەرمانبەران بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵا و برەودان بە بەرزكردنەوەی توانای پیشەیی و ئەكادیمیی كارمەندانی كەرتی گشتی بە پێی پلانی پەسەندكراوی وەزارەتەكان، بڕیاریشی دا كە لیژنەیەكی تایبەتمەند لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان پێكبهێنرێت، بۆ پۆڵێنكردن و هەڵسەنگاندنی حاڵەتەكانی ئەو بڕوانامانەی كە بە بێ مۆڵەتی خوێندن بەدەست هاتوون، بۆ ئەوەی لە ڕووی زانستی و كارگێڕی و دارایی و یاساییەوە هەڵبسەنگێندرێن ، و دواتر ئەنجامی هەڵسەنگاندنەكە بخرێتە بەردەم كۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران تاكوو بڕیاری كۆتایی لێ بدرێت.
حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا: پەلە بكەن لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت
حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەیی حكومەتی هەرێم بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت دوپاتكراوەتەوە و داوا لە حكومەتی عێراقیش دەكەن پەلە بكەن لە ئامادەكارییەكان.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە بڕگەی یەكەمی كۆبونەوەكەدا، ئەنجامی گفتوگۆی هاوبەشی نێوان وەزارەتی نەوتی حكومەتی فیدراڵ و شاندی هەرێم، سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەلایەن سەرۆك وەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەكانەوە خرایەڕو.
پوختەی كۆبونەوەكانی نێوان حكومەتی بەغدا و هەرێم خرایە رو
ئاماژە بەوەشكراوە، سەرەتا سەرۆك وەزیران كورتەیەكی دەربارەی گفتوگۆكانی حكومەتی هەرێم و شاندی حكومەتی فیدراڵ بە سەرۆكایەتیی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوتی فیدراڵ كە ماوەی چەند ڕۆژێك لە هەولێر بون، خستەڕو.
پەلە بكەن لە تەواوكردنی ئامادەكارییەكانی دەستپێكردنەوەی پرۆسەكە
ئەوەشخراوەتەڕو، سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە لە چوارچێوەی دەستور و ڕێزگرتن لە دەسەڵات و مافە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێم ئامادەیە لە زوترین كاتدا، پرۆسەی هەناردەكردنی نەوت دەست پێ بكاتەوە و هیوادارین لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی فیدراڵیش پەلە بكەن لە تەواوكردنی ئامادەكارییەكانی دەستپێكردنەوەی پرۆسەكە.
چەندین ملیار دۆلار زیان لە گەنجینەی گشتی كەوتوە
باس لەوەشكراوە، دواتر ئەنجومەنی وەزیران، وێڕای پێشوازی و پشتیوانیكردن لە بەڕێوەچونی ئەرێنی دانوستانەكان لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كە ئەم پرۆسەیە خزمەت بە بەرژەوەندی هەمو لایەنەكان دەكات و بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم چەندین ملیار دۆلار زیان لە گەنجینەی گشتی كەوتوە، لە هەمان كاتدا ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە پاراستنی ماف و شایستەكانی هەرێمی كوردستان كردەوە و شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاسپارد كە لە چوارچێوەی دەستور لە هەوڵ و گفتوگۆكانیان بەردەوام بن.
پێشنیاری ڕێكخستنەوەی داهاتی ناوخۆیان خرایەڕو
ئەوەش رونكراوەتەوە، پاشان لە بڕگەی دوەمدا، پێشنیاری چەند وەزارەتێك سەبارەت بە ڕێكخستنەوەی داهاتی ناوخۆیان خرایەڕو، كە ڕێژەیەك لە داهاتەكانیان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەزارەتەكانیان و خزمەتگوزارییەكان بەكاردەهێنرێتەوە.
ئەوەش ئاشكرا كراوە، ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە پەرەپێدان و ڕێكخستنەوەی سیستمی دارایی و ژمێریاری لە هەرێم كردەوە، بەجۆرێك كە ببێتە مایەی باشتر بەڕێوەچونی پرۆسەكانی خەرجی دور لە بیرۆكراتی و ڕوتین، هەروەها گرنگیی پەرەپێدانی بە دیجیتاڵكردنی مامەڵە و خزمەتگوزارییەكان بە ئاراستەی پێشكەشكردنی ئاسانكاری و دەستكردنەوە و تواناداركردنی دامەزراوەكان.
ئەوەش بە سودوەرگرتن لەو ڕێژە داهاتی گەڕاوەی وەزارەتەكانیان، لە چوارچێوەی سیستمێكی دارایی و ژمێریاریی پێشكەوتو، هەر لەم پێناوەشدا، وەزارەتەكان ڕاسپێردران كە هاوكاری و هەماهەنگی وەزارەتی دارایی وئابوری بكەن.