سه‌رۆكوه‌زیران هەرێم پێشوازی له‌ شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان كرد

سیاسی
  • 15-11-2023, 22:03
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه  مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ ‌ ڤۆلكه‌ر پێرتس، سه‌رۆكی تیمی سه‌ربه‌خۆی پێداچوونه‌وه‌ی ستراتیژی به‌ ئه‌ركی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق یونامی كرد.


    نووسینگەی راگەیاندی سەرۆكایەتی حكومەت هەرێم لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە" ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه  مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ ‌ ڤۆلكه‌ر پێرتس، سه‌رۆكی تیمی سه‌ربه‌خۆی پێداچوونه‌وه‌ی ستراتیژی به‌ ئه‌ركی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق یونامی كرد",
    بارزانی جەختی لە پێویستیی مانەوەی ئەرکی یونامی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و گرنگیی کاراتربوونی ڕۆڵە سیاسییەکەی کرد بۆ یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان و سەقامگیریی سیاسی و پتەوکردنی بنەما و دامەزراوە دیموکراتییەکان و پاڵپشتی سیستەمی فیدراڵی و جێبەجێکردنی ماددەکانی دەستوور، بە تایبەتی ماددەی 140 و ڕێزگرتن و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و گشت پێکهاتەکانی عێراق.