بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ، جەختی لە گرنگی پەیوەندی و دیالۆگ لە نێوان هەموو هێزە سیاسییەكان، و چارەسەركردنی هەموو كێشەكان بە شێوەیەك كرد كە ناكۆكی لەگەڵ یاسا و دەستووردا نەبێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی كرد لە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محسین عەلی مەندەلاوی.
”، ئاماژەی بەوەدا كە “ لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی و چۆنیەتی باشتركردنی تێگەیشتنە نەتەوەییەكان كرا بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە بەردەوامبوونی سەقامگیری و گرنگی یەكخستنی كاری یاسادانان و جێبەجێكردن بۆ پشتگیریكردن لە ئامانجەكانی بەرنامەی حكومەت".
سودانی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پەیوەندی و وتوێژی نێوان هەموو هێزە سیاسییەكان لەگەڵ چارەسەركردنی هەموو كێشەكان بە شێوەیەك كە ناكۆكی لەگەڵ یاسا و دەستووردا نەبێت.