سەرۆکوەزیران و مەندەلاوی ڕێککەوتن لەسەر پشتیوانیکردن لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت كرد

سیاسی
  • 15-11-2023, 18:03
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع  سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران و موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ڕێککەوتن لەسەر پشتیوانیکردن لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە میانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی نیشتمانی و ناوچەیی، و جەختکردنەوە لەسەر هەڵوێستی عێراق  لە ئیدانەکردنی جینۆسایدی گەلی فەلەستین لەسەر دەستی داگیرکاریی قۆرخکاری زایۆنی، و پێویستیی کۆتاییهێنان بە دەستدرێژی و هێنانی هاوکاری”.
    ئاماژەی بەوەشکرد"هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی هەماهەنگی هاوبەش و کاریگەری نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن لە پاڵپشتیکردنی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و بەهێزکردنی هەنگاوەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بە شێوەیەک کە هاوکار بێت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و ئابووری”.