بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران دواخستنی دانیشتنی خۆی بۆ نیو كاتژمێر ڕاگەیاند.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاریدا دانیشتنەكەی بۆ ماوەی نیو كاتژمێر دوابخات".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەمەش بەهۆی تەواو نەبوونی نیسابی یاساییەوە بووە".