سەرۆكی كۆمار و مەندەلاوی تاوتوێی مەلەفی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكەن

سیاسی
  • 15-11-2023, 14:33
  • +A -A

    بەغدا - ئای ئەی
    ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆماری كۆمار و موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، دۆسێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیان تاوتوێ كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، لە راگەیندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “موحسین مەندەلاوی ، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، لەگەڵ سەرۆك كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید كۆبوەوە"
    هەروەها ئەوەیش هاتووە كە، "لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی وڵات كرا، هەروەها دوایین پێشهاتەكانی سەر گۆڕەپانی ناوخۆیی و ناوچەیی، جگە لە هەڵبژاردنی داهاتوو، لەوانەش دوسێی هەڵبژاردنی داهاتوو بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان" ," جەختیشی لەوە كردەوە "مەرجەكانی سەركەوتنیان ئامادە دەكرێن و لە بەرواری دیاریكراودا بەڕێوەدەچن".