بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران، “غەززە”ی بە پردێكی نوێ لە بەغدا ناونا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران ناوی پردە نوێیەكەی كە زەعفەرانییە بە رێگای دۆرە یوسفیە دەبەسێتەوە ناو لێنا غەززە"
ئاماژەی بەوەشكرد، "پردە نوێیەكە لە چوارچێوەی یەكەم پاكێجی پڕۆژەكاندا بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە".