بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كاری جێبەجێكردنی سێ پڕۆژەی نوێی لە چوارچێوەی یەكەم پاكێجدا بۆ لابردنی نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتوچۆ دەستپێكرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە: " محەمەد شیاع سودانی ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، لە چوارچێوەی یەكەم پاكێجدا دەستی بە كارە جێبەجێكارییەكان كرد لەسەر سێ پڕۆژەی نوێ بۆ نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە بەغداد ".