كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: هەموو ئامادەكارییەكمان تەواو كراوە بۆ بەڕێوەبردن و ڕێكخستنی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە لە ڕۆژی دەنگدان

سیاسی
  • 15-11-2023, 11:25
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، عومەر ئەحمەد، سەرۆكی دەستەی دەستەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، تەواوبوونی سەرجەم ئامادەكارییەكانی بۆ بەڕێوەبردن و ڕێكخستنی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە لە ڕۆژی دەنگدان پشتڕاستكردەوە.
    عومەر ئەحمەد لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی  ئامادەی بوو، ڕایگەیاند، “راگەیاند ڕۆڵێكی گرنگ و پێشەنگانەی هەیە لە بەڕێوەبردنی هەر پرۆسەیەكی هەڵبژاردن، بەو پێیەی كۆمەڵگەیەكی هۆشیار دروست دەكات كە ئاشنای هەڵبژاردنەكان بێت”، ئاماژەی بەوەشكرد كە "ئێمە زۆر حەزمان دەكرد راگەیاندنەكان لە كارەكانمان وەك هاوبەشێك لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكاندا ئاگادار بكەینەوە."
    ئاماژەی بەوەشكرد، "هەموو ئامادەكارییەكانمان لە بەڕێوەبردن و ڕێكخستنی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە لە ڕۆژی دەنگدان تەواوكردووە"، داواش لە "راگەیاندنەكان كرد كە ڕۆڵی خۆیان بگرنەبەر و بەشداری بكەن لە سەركەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان".