بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، محەمەد شیاع سودانی پشتڕاستیكردەوە، كە تەندروستی قوتابخانەكان پایەی تەواوكردنی ژینگەی پەروەردەیی دروستە.
سەرۆك وەزیران لە پۆستێكدا لەسەر پێگەی x دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردەوە تێیدا رایگەیاند " بەبۆنەی ڕۆژی تەندروستی نیشتیمانی قوتابخانەكانەوە، ستایشی ئەو تیمانە دەكەین كە چالاكانە و بەردەوام لە هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە كاردەكەن بۆ جێبەجێكردنی هەموو پێداویستییەكانی ئەم ئەركە بەرزە، لە ڤاكسین و نەهێشتنی نەخۆشییە گوازراوەكان و پشكنینە بەردەوامەكان".
ئاماژەی بەوەشكرد، " تەندروستی قوتابخانەكان كۆڵەكەی تەواوكەری ژینگەیەكی پەروەردەیی دروستە، و ئێمە كاردەكەین بۆ بەستنەوە و بەهێزكردنی بۆ دروستكردنی نەوەیەكی دیار كە بتوانن داهاتوویەكی باشتر بەدەست بهێنن، لە پێناو تەندروستییەكی دەروونی و جەستەیی كچ و كوڕەكانمان كە شایانی خواست و ئارەزووەكانی عێراقییەكانن".
لەكۆتایشدا وتی " هەر بمێنن و عێراقیش بە ئێوەوە دەمێنێتەوە".