خەزعەلی هەڵوێستی ئەرێنی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە پاڵپشتیكردنی غەززە بەرز دەنرخێنێت

سیاسی
  • 15-11-2023, 10:16
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، هەڵوێستی ئەرێنی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی لە پشتیوانیكردنی غەززە بەرز نرخاند.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی شێخ خەزعەلی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لەگەڵ ڤۆڵكەر پێرێتز، نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، سەرۆكی تیمی سەربەخۆی پێداچوونەوەی ستراتیژی بۆ هاوكاریكردنی عێراق، گرنگی كۆتاییهێنان بە سەرپەرشتیكردنی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە عێراق، دوای سەقامگیرییەكی گەورەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی وڵات.
    شێخ خەزعەلی، لە میانی دیدارەكەیدا لەگەڵ پێرێتز، ڕوونیكردەوە، كە عێراق گەشەسەندنێكی گەورەیە لە هەموو بوارەكاندا بەخۆیەوە دەبینێت ، هەربۆیە پێویست بە نوێنەرایەتی نێودەوڵەتی لە ژێر ناوی جۆراوجۆردا ناكات، ئاماژەی بەوەشكرد كە عێراق كراوەیە بەڕووی هەموو لایەكدا، و هاوسەنگی لە پەیوەندییەكانیدا بەدوادا دەگەڕێت لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە باڵاكانی.
    دووپاتیشی كردەوە كە "عێراق بە باشترین شێوە توانای دیاریكردنی پێویستی ئاست و جۆری هاوكاری نێودەوڵەتی هەیە، هەروەها ئەولەویەتە سەرەكییەكانی بریتین لە گەشەپێدانی ئابووری لە بوارەكانی كشتوكاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، وەبەرهێنان، تەكنەلۆجیا، و كەرتی بانكی، و بەهێزكردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی نێوان خۆی و دەوروبەرە عەرەبی و ناوچەییەكەی، بەو پێیەی حكومەتی عێراق سەركەوتوو بوو لە چالاككردنی ئەم ڕێگایە، و گەیشتن بە هەنگاوی پێشكەوتووی ئەرێنی لەم ڕووەوە".
    شێخ خەزعەلی هەڵوێستی ئەرێنی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكانی لە پشتیوانی كردنی غەززە و گەلەكەی بەرز نرخاند كە بەدەست دەستدرێژیی دڕندانەی زایۆنیستی و گەمارۆیەكی ناڕەوا دەناڵێنن كە دەبێ دەستبەجێ كۆتایی پێبێت.
    لای خۆیەوە ڤۆڵكێر پێرێتز ئەو پێشكەوتن و یەكگرتن و ئامادەیی نێودەوڵەتیی بەرز نرخاند كە عێراق لەسەر ئاستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان بەدەستیهێناوە، جەختی لەسەر ئامادەیی نەتەوە یەكگرتووەكان كردەوە بۆ هاوكاری و هاوكاریكردنی حكومەتی عێراق لە بوارەكانی سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیریدا.