سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران جه‌خت له‌گرنگی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگان ده‌كه‌نه‌وه‌

سیاسی
  • 14-11-2023, 20:57
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ سەرۆک کۆمارعەبدولەتیف جەمال ڕەشید کۆبووەوە.
    نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، راگه‌یاندووه‌" کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوایین پێشکەوتنەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی کرا لەگەڵ بەرەوپێشچوونی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە بڕیارە لە کانونی یەکەمی داهاتوودا ئەنجام بدرێت، لە کاتێکدا هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان کردەوە لەگەڵ دابینکردنی پێداویستییەکان و سەرخستنی بۆ ئەوەی ئەنجامەکانیان ببنە دەربڕینی خواستی ڕاستەقینەی گەلی عێراق.
    هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ پشتیوانیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەتدا لە دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەردەوامبوون لە دابینکردنی خزمەتگوزاری و پشتیوانیکردنی چاکسازی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا.
    هەر لە کۆبوونەوەکەدا بەشداریکردنی سەرۆک کۆمار لە لوتکەی هاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی خرایەڕوو کە لە شانشینی عەرەبی سعودیە بەڕێوەچوو بۆ هاودەنگی لەگەڵ فەڵەستین، و ئەوەی لە وتارەکەیدا هاتبوو سەبارەت بە هەڵوێستی عێراق کە داوای هەنگاوی جددی دەکرد بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی دژ بە غەزە و گەلی فەڵەستین، جگە لە ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانەی کە سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی بەشدار لە لوتکەکەدا ئەنجامیدا و لێکەوتە ئەرێنییەکانی لەسەر باشترکردنی ئاستی پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی عێراق.