بهغدا-INA ـ كهرار خەلیل
ئهمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وزە لە وەزارەتی ناوخۆ هەوڵەکانی خۆی لە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی نەوت و وەرگیراوەکان وژمارەی ئەو کەسانەی ئاشکرای کرد کە دەستگیرکراون و قەبارەی ئەو بڕە پارەیەی لە ماوەی مانگێکدا دەستی بەسەردا گیراوە.
بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی وزە، لیوا روكن زافر نزمی ئەلحوسێنی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتی بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی بەرهەمە نەوتییەکان، ئەم هەوڵەش بەشداربووە لە کەمکردنەوەی قاچاخچێتی ڕێژەکە بۆ لەسەدا ٩٨، بەپێی ئەوەی لەلایەن وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری ڕاگەیەندراوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد" لەسەرەتای ئەم مانگە لیوای هەشتەم لە بەسرە توانی 6 تۆمەتبار دەستگیربکات، کە هەوڵی دزینی بۆری نەوتیان دەدا لە ناو کێڵگەی ڕومەیلەی باشوورەوە، هەروەها دەستیان بەسەر پێنج ئۆتۆمبێلدا گرت، جگە لە دەستگیرکردنی 5 تۆمەتباری دیکە ودەستبەسەرداگرتنی سێ ئۆتۆمبیلی گهوره، کە ئامانجیان ناسەقامگیرکردنی ئاسایش و دروستکردنی پشێوی لە کێڵگە نەوتییەکان بوو، جەختیشیکردەوە كههیچ پێشێلکارییەک لە بۆرییە نەوتییەکان لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا نییە.
هێمای بۆ ئەوەش کرد" لە بەغدا دەست بەسەر شوێنێكدا گیراوە كهبۆ بەقاچاخبردنی سوتهمهنیهكانی نەوت بهكاردههات و ژمارەیەکی زۆر لەوانەی تێوەگلاون دەستگیرکران، ئەمە جگە لە دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەک تانکی بەکارهێنراو بۆ هەڵگرتنی بهرههمهکانی نەوت، جگە لە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی دیكه لە بەغدا.
ئاماژەی بەوەشکرد“ دەرئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکان لە ماوەی مانگێکدا دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 313 هەزار لیتری لە سەرجەم بوارەکانی ئۆپەراسیۆنی وزەدا لەخۆگرتبوو، کە گەڕێنرایەوە بۆ دەوڵەت، لهگهڵ دەستگیرکردنی 31 تۆمەتباری تر، جگە لە دەستبەسەرداگرتن 23 تانکەر و 3 کۆشک، ناوبراو ئهوهشی تهكهز كرد كهبەڕێوەبەرایەتی پۆلیس وزە ههموو ههولێك دهدات بۆ کۆتاییهێنان بە پرسی به قاچاخکردنی بهرههمه نەوتیهكان بهێنێت.”