بەغداد/ INA
هەردوو وەزارەتی نەوت وپیشەسازی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەکیان سازدا بۆ بەدووداچون بۆ ڕاپۆرتی لێژنەی پڕۆژەی نبراس.
بەیاننامەی وەزارەتی نەوت کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە وەزیری نەوت حیان عبدالغنی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی لێژنەی هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوت وپیشەسازی کرد ئەویش بەئامادەبوونی وەزیری پیشەسازی خالد بتال نجم.
عبدالغنی جەختیکردەوەسەر گرنگی پڕۆژەی نبراسی پتڕۆشیمی کەپێگەی عێڕاق لەمبوارەدا بەهێز دەکات.
وتیشی کۆبوونەوەکە بۆ بەدوداچوونکردن بوو ڕاپۆرتی لێژنەی هاوبەشی پڕۆژەکە بەمەبەستی گەیشتن بە شێوازێکی کۆتایی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری پیشەسازی خالد بتال وتی کە ئەم پڕۆژەیە بەکارەبەراییەکانی وەزارەت هەژماردەکرێت و حکومەت گرنگیەکی بێوێنەی پێدەدات.
هەروەها ئاماژەی بەوەکردکە هەردوو وەزارەتی نەوت و پیشەسازی مکووڕن لەسەر بەردەوامبوون لەپڕۆژەکە کە پێگەی عێڕاق لە پیشەسازی پتڕۆشیمی بەهێزدەکات ئەویش لەمیانەی هاوکاری و هاوبەش لەنێوان هەردوو وەزارەتدا.
ئەمەو لێژنەکە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی بریکاری کاروباری گازعزت سابیر و بەڕێوەبەری فەرمانگەی توێژینەوەو پلاندانان نەسیڕ عزیز وژمارەیەک بەرپرس لەهەردوو وەزارەت.